كارەبای سلێمانی وەڵامی عەلی حەمە ساڵح دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی وەڵامی نووسینێكی عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری كوردستان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت زۆربەی زانیارییەكانی هەڵەیە و تەواونییە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، پەرلەمانتار عەلی حمە ساڵح ،لە نامەیەكدا بۆ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لە ئەكاونتی خۆی بڵاویكردوەتەوە، باس لەچەند بابەتێك دەكات، كە پەیوەستە بە كارەبای بەردەوام لە سلێمانی، لەم رونكردنەوەیەدا بە پێویستی دەزانین راستییەكان بۆ رای گشتی روون بكەینەوە.

_ سەبارەت بە رێژەی (28.8%) پشكی كارەبای پارێزگای سلێمانی، ئەو بڕە بۆ هەردوو پاڕیزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕینە، واتە تەنیا بۆ شاری سلێمانی نیە، لە رابردووشدا تێبینی زۆرمان لەسەر ئەو رێژەیە هەبووە، كە بەشی ئەم سنورە ناكات، بەڵام بەوپێوەرانەی كە وەزارەتی كارەبای كاری لەسەر كردوە ئەو رێژەیە دیاریكراوە و بەوشێوەیە ماوەوەتەوە، دوای چەند جارێك تێست كردن.

_ سەبارەت بەو بڕگەیەی دەڵێت كە (152) مێگاوات لە پشكی كارەبای سلێمانی بۆ كارەبای بەردەوام دەڕوات و زۆربەشی نایاساییە، ئەو زانیارییە هەڵەیە و تەواو نیە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڕی (170) مێگاوات بۆ پڕۆژەكانی ئاو، نەخۆشخانە و فەرمانگە حكومییەكان دەڕوات، كە بەشێكیان تەنیا بە یانیان دەوام دەكەن، لەگەڵ تۆڕی روناكی شەقامەكان و خزمەتگوزاری بەردەوام.

_ هەروەها قەزاكانی دوكان و پێنجوێن كارەبای بەردەوامیان هەیە و قەزای چەمچەماڵیش بڕی 50 مێگاوات كارەبای زیادەی بۆ دابین كراوە.

_ سەبارەت بە كارەبای بەردەوامی كارگەكان، كارگە گەورەكانی سنوری بازیان و تاسڵوجە كە لە زۆركاتدا بڕەكەی (250) مێگاواتە ئەو لەسەر پشكی كارەبای هەرێمە نەك پارێزگای سلێمانی و پەیوەندی بەكارەبای سلێمانیەوە نیە و لەسەر ئاستی هەرێم بۆیان جیادەكرێتەوە.

_ ئەوەی پەیوەستە بە هەندێك كارگەی بچوك لە ناوشاری سلێمانی، كە زۆرینەیان ئاسن و ئەلەمنیۆمن بەپێی یاسای وەبەرهێنان دەبێت كارەبایان لێنەبڕیت، لەبەر ئەوەی كە هێڵی بەرهەمهێنان و كورەیان هەیە، كە زۆر درەنك گەرم دەبێت و دەرەنگیش ساردەبێتەوە و ناكرێت كارەبای لێببڕیت تەنیا لە كاتی زۆربوونی خواستدا مێگاواتیان پێدادەگرین، هەروەها دوو ئاشی گەنمی سەر بەوەزارەتی بازرگانی عێراق هەیە نابێت كارەبای لێببردرێت.

_ سەبارەت بەو شوێنانی كارەبای بەردەوامیان هەیە و تێبینیان لەسەرە، بریتیە لە ماڵی خوالێخۆشبوو(مام جەلال) لە گردی دەباشان و ماڵی كاك كۆسرەت و نەخۆشخانەی فاروق.

لە روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیدا هاتووە، هەرچی پەیوەندی بە ماڵی خۆالێخۆشبوو مام جەلالەوە هەیە كە تەنیا ماڵە كارەبای بەردەوامی پێدراوە، بەبەراورد لە شوێنانەی كە لە هەولێر و دهۆك هەیە و هاوشێوەی ئەو شوێنەیە، ئەوەی سلێمانی شایەنی باس كردن نیە، هەمیشەش لە راگەیاندنەكاندا ئاماژەی پێدراوە، هەرچی پەیوەندی بەماڵی كاك كۆسرەتەوە هەیە، پێشتر ئەو كاتەی بەڕێزیان جێگری سەرۆكی هەرێم بووە كارەبا بە نوسینگەی بەڕێزیان دراوە و ئێستاش بەردەوامە.

باس لەوەشكراوە، بۆ نەخۆشخانەی شاری پزیشكی فاروقیش، ماوەیەكی زۆرە رەزامەندی هەیە و ئێمە لەئێستادا گۆڕانكاریمان تێدا نەكردوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەوەی لەسەر داهاتی كارەبای سلێمانی وتراوە، بۆ هاوبەشی ماڵان هیچ هاوڵاتییەك لەسەر نەدانی پارەی كارەبا، ئاگادار نەكراوەتەوە و كارەبای هیچ ماڵێكیش نەبڕدراوە، بەڵام بۆ كەرتەكانی بارزگانی، پیشەسازیی، كشتوكاڵی، حكومی ئاگاداری پێویستیان پێدراوە، بۆئەوەی قەرز و پارەی كارەبا بدەن. باشترین داهاتی كارەباش لە مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵدا بووە بڕێكی باش پارەی كارەبا كۆكراتەوە بەبەراورد بە پارێزگانی دیكە سلێمانی زۆرترینە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا