پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی كەش و هەوای قەزاكە بڕیارماندا ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و پشووی فەرمیە .
زانا عەبدولڕەحمان، قائیمقامی پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما و بوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە سنوری شارۆچكەكەیان بڕیاریاندا ڕۆژانی یەكشەممە ودووشەممە ڕێكەوتی (23 و 24_1_2022) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم فەرمانگەكانی سنوری قەزا پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز.
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی لە چەند رۆژی رابردوو هەرێمی كوردستانی گرتەوە پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی زۆر داەبزین و ئاستەنگی هاتووچۆش بۆ هاووڵاتیان دروست بوو، ساردترین ناوچەی هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری رابردوو قەزای پێنجوێن بووە بە 24 پلە ژێر سفری سیلیزی.