شارەوانیی سلێمانی دەربارەی هەڵمەتەكانی لابردنی زیادەڕۆیی روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵمەتەكانی لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر شۆستە و شەقامەكانی شاری سلێمانی روونكردنەوەیەك دەخاتە بەردەم ڕای گشتی و رایگەیاندووە: ئەو هەڵمەتەی سەرۆكایەتیمان پێی هەستاوە لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتەكانی بووە لە پێناو ڕێگریكردن لە داگیركردنی ماڵ و موڵكی دەوڵەت و پارێزگاری لە سیمای شارستانی شار و ڕێكخستنی هاتوچۆی هاوڵاتیان.

دەقی روونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك لە سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی یەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵمەتەكانی لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر شۆستە و شەقامەكانی شار دەخاتە بەردەم ڕای گشتی:

1. سەرۆكایەتیمان لایەنێكی تایبەتمەندە بەپێی یاسا لەناو سنوری ماستەرپلانی شاری سلێمانی و هەڵدەستێت بە ڕێكخستن و لابردنی زیادەڕەوی و سەرپێچیەكان پاڵپشت بە یاسا و بڕیارەكان.

2. ئەو هەڵمەتەی سەرۆكایەتیمان پێی هەستاوە لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتەكانی بووە لە پێناو ڕێگریكردن لە داگیركردنی ماڵ و موڵكی دەوڵەت و پارێزگاری لە سیمای شارستانی شار و ڕێكخستنی هاتوچۆی هاوڵاتیان و دروست نەكردنی ئاستەنگی بۆیان و ڕاپەڕاندنی كاروباری ڕۆژانەیان بەشێوەیەكی ئاسایی.

3. بە پێی ماددەی (28 خاڵی 3) لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان، دیاریكردنی چۆنیەتی بەكارهێنانی شۆستە و شەقامەكان و زەوییە بەتاڵەكان كە موڵكی شارەوانییە و ڕێكخستنی چۆنیەتی كاركردنی فرۆشیارە گەڕۆكەكان و فرۆشگاكان ئەركی سەرۆكایەتی شارەوانییە.

4. بە پێی ماددەی (4 بڕگەی دووەم) لە یاسای (3 ساڵی 2011) یاسای ڕێگریكردن لە زیادەڕۆیی، لابردنی لەسەر موڵك و زەوی دەوڵەت، بەكارهێنانی گشتی یان بەشێكی لە شەقام و شۆستە و گۆڕەپان و باخچە بە شێوەیەكی كاتیی یان بەردەوام بۆ بەرژەوەندی تایبەت بە پێچەوانەی یاسا بەركارەكان بە زیادەڕۆیی دادەنرێت بە پێی یاسای ئاماژە بۆكراو ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

5. ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی ژمارە (107 لە 11_8_2022) سەبارەت بە ڕێگەنەدانی دروستكردنی كەپر و چەرداخ و جەمەلۆن لەبەردەم باڵەخانە و دوكانەكانیان، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی كێشەی هاتووچۆی هاوڵاتیان و ڕاگرتنی ئۆتۆمۆبێل.

6. ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیی ژمارە (247 لە 22_12_2022)، سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی شوێنكاری گشتی و میكانیزمی كاركردنی دوكاندار و خاوەن پیشە جیاوازەكان، دەبێت پابەندبن.

بە ڕێنماییەكانی پێدانی مۆڵەت و زیادەڕۆیی نەكەنە سەر شۆستەو شەقام كە موڵكی گشتییە.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی

6 ی 7 ی 2023

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا