وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی یۆنان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا وەزیری دەرەوە سەردانی یۆنان دەکات وتیشی: مەبەست لەسەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتە پشتگیرکردنییەتی بەرامبەر بە تورکیا.  

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە: بڕیارە لە نێوان ٢٧ی ئەم مانگە و ٢ی تشرینی یەکەمی داهاتوو، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەشتێک بۆ ئەوروپا ئەنجامبدات.  

ئاماژەی بەوەشكردووە: یەکەم وێستگەی گەشتەکەی پۆمپیۆ یۆنان دەبێت، ئەوەش بەمەبەستی پشتگیریکردنی ئەو وڵاتە لەو ئاڵۆزییەسنوریانەی ڕوویداوە لەگەڵ تورکی.

جەختیشیکردووەتەوە: پۆمپیۆ لە سەردانەکەیدا بۆ یۆنان پشتگیری واشنتۆن بۆ ئەو وڵاتە دووپاتدەکاتەوە، جەختیشدەکاتەوە لە پابەندبوونی ئەمریکا لەبەرقەراکردنی ئاسایش و ئاشتی لە رۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.  

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پۆمپیۆ لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی یونان سەردانی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانی باکوری ئەتەلەسی دەکات لە کەنداوی سودا لە نیمچە دوورگەی کریت.  

 لە ماوەی رابردوودا، گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و قوبرس بە شێوەیەکی مەترسیدار پەرەی سەند، یۆنان و قوبرس تورکیا تۆمەتباردەکەن بە دەستدرێژیکردن بۆ سەر ئاوەهەرێمایەتییەکانیان لە رۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لە کاتێکدا تورکیا هەوڵەکانی بۆ گەڕان بە دوای گازی سرۆشتی لەو ئاوانەدا چڕکردەوە.    

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا