پەرلەمانی كوردستان: پێویستە توركیا و پەكەكە بەڵای شەڕ لە هەرێمی كوردستان دووربخەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی لەسەر هێرشەكەی توركیا لە سنوری زاخۆ بڵاوكردەوە و داوا لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات هەموو هەوڵەكانیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بخەنە گەڕ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری یەكجارەكی.

لە راگەیەندراوێكدا پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بە داخەوە جارێكی دیكە بە هۆی لێكەوتەكانی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانەكانی توركیا و پەكەكە لە ناوچە سنورییەكان، و بە هۆی تۆپبارانی سوپای توركیاوە بۆ سەر هاوینەهەواری پەرەخی سنوری دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پەرلەمانی كوردستان وێڕای بە توندی ئیدانەكردنی ئەم تۆپبارانەی سوپای توركیا، داوا لە حكومەتی فیدراڵی عێراق دەكەین بە پێی یاسا و عورفی نێودەوڵەتی بە ئەركی یاسایی و دەستووری خۆی هەستێ و سەروەری ئاسمان و خاكی هەرێمی كوردستان وەك هەرێمێكی فیدراڵ لە چوارچێوەی عێراقدا لە دەستدرێژییە بەردەوامەكانی وڵاتانی دەوروبەر و هێزە لە یاسا دەرچووەكان بپارێزێت و هەموو هەنگاوێكی یاسایی و دیپلۆماسی بگرێتە بەر بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم پەلامارانە.

باس لەوەشكراوە، پێویستە توركیا و پەكەكە بەڵای شەڕ و ململانێكانیان لە خاكی هەرێمی كوردستان دووربخەنەوە و خەڵكی هەرێمی كوردستان و سەروەری هەرێم لە كێشە و ناكۆكییەكانیان دوور بخەنەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە، داوا لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین هەموو هەوڵەكانیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بخاتە گەڕ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری یەكجارەكی و دڵنیاكردنەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق كە پەلامار و هێرشەكانی وڵاتانی دەوروبەر و هێزە لەیاسادەرچووەكان پارێزراو دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا