531 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگەزار ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و سۆران و زاخۆ 531 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێکراون

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشکرایکرد، لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا بە گوژمەی (28,520,592,718) دینار، 531 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار لە ڕابردوودا لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و سۆران و زاخۆ جێبەجێ كراون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە سێكتەری شارەوانیدا 235 پرۆژە و لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا 277 پرۆژە و لە سێكتەری گەشتوگوزاریشدا 18 پرۆژە جێبەجێ كراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەو 531 پرۆژانەی كە لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون، هاوكات ژمارەیەك پرۆژەی دیكەش لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە گوژمەیان بۆ تەرخان كراوە و جێبەجێ كراون و لە سەرجەم پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان تەواو كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا