مەسرور بارزانی لەسەر هەڵکوتانە سەر بارەگایەکی حزبەکەی هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەرامبەر دەرهاویشتەو لێکەوتەکانی خۆپیشاندانی چەند رۆژی ڕابردوو، بێدەنگی هەڵبژارد، دوا ژاریش بەهۆی هەڵكوتانە سەر لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجەبێدەنگی شکاند و نیگەرانی خۆی لەو روداوانە دەربڕی كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە لەو پارێزگایە روویاندا.

لە خۆپیشاندانەی شەوی رابردووی پارێزگای هەڵەبجە، بەشێك لەهاوڵاتیان بەهۆی نیگەرانیان لە خراپی ئەدای كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، پەلاماری بارەی لقی 12ی پارتی و چەند دام و دەزگایەكی دیكەی حكومیاندا.

دوێنێ شەممە 22ی ئاب لە شاری كەلاریش خۆپیشاندانكراو بینای قایمقامییەتی شارەكە سوتێنرا، هەروەها هەفتەی رابردووش بینای مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە رانییە سوتێنرا، بەڵام بۆ ئەو رووداوانە سەرۆكی حكومەت هیچ هەڵوێستێكی نەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە هەڵەبجە پەلاماری لقی پارتی درا، هاتە دەنگ و پەیوەندی بە پارێزگاری شارەكەوە كرد.

لەوبارەیەوە مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، “لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر ئەو ئاژاوە و پشێوی و هێرشكردنە سەر دامودەزگاكانی حكومی و موڵك و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان دەربڕیووە”.

وتووشییەتی؛ سووتاندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان ، دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا