عەلی حەمەساڵح: بەڵگەی ڕوون لە بەردەستە کە دەتوانن پێش ڕەمەزان و پێش جەژن دوو مووچە بدەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح، ئەندام پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، “بەڵگەی ڕوون لە بەردەستە کە دەتوانن پێش مانگی ڕەمەزان موچەیەک و پێش جەژنیش موچەی دووەم بدەن”.

عەلی حەمەساڵح لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی، “مانگی پێشوو نرخی بەرمیلێک نەوت تێکڕا 97 دۆلار بوو، داهاتی نەوت کە دراوە بە وەزارەتی دارایی 488 ملیۆن دۆلار بووە، ئەم مانگە تێکڕای نرخی نەوت 117 دۆلارە، بەمەش بەلای کەم داهاتی نەوت دەگاتە 550 ملیۆن دۆلار”.

نوسیویشیەتی، “مووچە 600 ملیۆن دۆلاری پێویستە، بۆ تەواوکردنی مووچە 50 ملیۆن دۆلار پێویستە، هەولێر 28.5 ملیۆن دۆلار و سلێمانی  21.5 ملیۆن دۆلار، تەنیا داهاتی خاڵە سنوورییەکان 100 ملیۆن دۆلارە، جگە لە باج و ڕسومات”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “سەرباری هەموو گەندەڵی و قاچاخیەکان، ئێستا 300 ملیار دینار پارەی زیاتر لە مووچە هەیە، بۆ پرۆژە و خەرجی دیکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا