پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری توند دەداتە فرۆشگا و مارکێتەکان و دەڵێت، “ڕێگەپێدراو نییە جگەرە و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیکترۆنی(ڤایپ)و ماددە وزەبەخشەکان بە کەسانی خوار 18 ساڵ بفرۆشرێن”.
لایخۆیەوە ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ مارکێت و فرۆشگاکان بۆئەوەی دواجار ئاگاداریان بکەنەوە کە لەکاتی فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیکترۆنی(ڤایپ)و ماددە وزەبەخشەکان بە کەسانی خوار 18 ساڵ، ڕێکاری توندی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و سزای توند دەدرێن.
وتیشی، بەپێی یاسا و ڕێنماییە تەندروستییەکان بەکارهێنانی ئەو ماددانە زیانی تەندروستی هەیە بەتایبەت بۆ کەسانی منداڵ و مێردمنداڵ، هەربۆیە فرۆشتنی بەو کەسانە قەدەغەیە.
جەختیشی کردەوە لەوەی هەر مارکێت یان فرۆشگایەکیتر ئەو کارە بکات توشی سزای توندی ماددی و داخستن دەبێتەوە.