دانەغاز: تا ساڵی 2023 بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێم دەگەیەنینە 700 ملیۆن پێ سێجا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال ڕایانگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و تا کۆتایی ساڵی 2021 ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 452 ملیۆن پێ سێجا غاز لە هەر ڕۆژێکدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیای دانەغاز ئاماژەی بەوەکرد، “لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی %50 زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی 2018 کە لەو ساڵەدا ئاستی بەرهەمهێنانی غاز 305 ملیۆن مەتر پێ سێجا غاز بوو لە ڕۆژێکدا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کۆمپانیاکە بەرنامەی هەیە تا ساڵی 2023 ئاستی بەرهەمهێنانی غاز بەگەیەنێتە 700 ملیۆن پێ سێجا غاز لە هەر ڕۆژێکدا”.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاشکرایکرد، “کۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال لە کێڵگەی غازی خۆرمۆر و چەمچەماڵدا کاردەکەن بۆ دابینکردنی غاز بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان”.

ڕاشیگەیاند، “ئەم چاکسازییانە بە پڕۆژەی فراوانکاری KM250 پشتیوانی دەکرێن کە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و بڕیارە لە نیسانی 2023 تەواوببێت، ئەو کاتەشی کە تەواوبوو، بەرهەمهێنانی غاز بەڕێژەی %55 بەرزدەبێتەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی غاز دەگاتە 700 ملیۆن پی سێجا لە هەر ڕۆژێکدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا