چین یارمەتی بنیاتنانەوەی ئەفغانستان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری گەلی چین وتی، چین یارمەتی دووبارە بنیاتنانی ئابوری ئەفغانستان دەدات.

ژاو لیگیان وتە بێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری گەلی چین، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی تواناکانیاندا، یارمەتی دووبارە بنیاتنانەوەی ئابوری ئەفغانستان دەدەن.

ئەو دیپلۆماتکارە وتی:”چین لە چوارچێوەی تواناکانیدا، یارمەتی دووبارە بنیاتنانەوەی کۆمەڵایەتی و ئابوری ئەفغانستان دەدات”.

ئاماژەی بەوەشدا، چین هەمیشە سیاسەتێکی دۆستانەی بەرامبەر گەلی ئەفغانستان پەیڕەو کردووە، هەرگیز ئەوە ناگۆڕێت.

لیگیان وتی، بارودۆخی ئەفغانستان لەم دواییانەدا گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا هاتووە، دوای ٤٠ ساڵ لە نائارامی گەلی ئەفغانستان بەهیوای ئاشتی و ئارامی بووە.

لە ماوەی ڕابردوودا، سوهەیل شاهین نوێنەری تاڵیبان وتی، وڵاتان ناچارن یارمەتی دووبارە بنیاتنانەوەی ئەفغانستان بدەن.

بارودۆخی ئەفغانستان بە تایبەتی لە هەفتەو ڕابردووەوە خراپتر بووە، چونکە تاڵیبان پێشڕوەی شارە گەورەکانیان کردووە، یاخیبوانیش کۆنترۆڵی هەموو دەروازە سنورییەکانیان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا