پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و قاچاغچییەتی داوای ھاوکاری لە حکومەتی بەریتانیا دەکات.
بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە دیدارێکیدا لەگەڵ تۆم تۆگندھات وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئاسایشی بەریتانیا لەبارەی چەند دۆسیەیەکی گرنگ گفتوگۆیان کردووە، لەنێویاندا روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی.
سودانی پشتیوانییەکانی بەریتانیای بۆ عێراق لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بە گرنگ وەسف کردووە و ھەماھەنگی ئەو وڵاتەشی بە گرنگزانی بۆ کێوماڵکردنی ئەو تاوانانەی لە سنورەکانەوە دەکرێن، بەتایبەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و مادەی ھۆشبەرەو ئەو مادانەی کاریگەریی لەسەر ژیری مرۆڤ جێدەھێڵن.
لەبەرامبەردا وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئاسایشی بەریتانیا دووپاتیکردووەتەوە، کە پشتیوانی لە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن بە پێشکەشکردنی تەکنەلۆژیای نوێ و پشتیوانی ھەموو ئەو ھێزانەش دەکەن کە رۆڵیان ھەیە لە پاراستنی ئاسیش و ئارامی عێراق.