پۆلیسی هەولێر لەبارەی كوژرانی كوڕێك بە دەستی باوكی روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی یەك شەممە، كوڕێك لەلایەن باوكیەوە كوژراوە و هۆكاری رووداوەكەش بۆ كێشەیەكی خێزانی دەگەڕێتەوە.

لە روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، ئەمڕۆ كاتژمێر5:30 خولەكی ئێوارە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگاداركرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی زاگروس، دەستبەجێ تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی لێكۆڵینەوە گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بەلێكۆڵینەوە كرد.

ئەوەشهاتووە، لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كەوا كەسێك بەناوی (هەڵكەوت. ك. ب.)، تەمەن 31 ساڵ، كوژراوە، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری دەركەوت كەوا ناوبراو لەلایەن باوكیەوە بەناوی (ك. ب)، تەمەن 55 ساڵ، لەسەر كێشەیەكی خێزانی كوژراوە.

هێما بۆ ئەوەشكراوە ، بۆ ئەم مەبەستە پەڕاوی لیكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتە بەر.

ئاماژە بەوەشكراوە دوای چەند كاتژمێرێك لە رووداوەكە تۆمەتباری رووداوەكە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا