پێنج كەس بەتۆمەتی دزینی پاتری دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: بەشی پۆلیسی شەقڵاوە پێنج كەسیان بە تۆمەتی دزینی پاتری ئۆتۆمبیل دەستگیركردووە و دوای دەستگیركردنییان دانیان ناوە بە تاونەكەیاندا.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە، بەشی پۆلیسی شەقڵاوە، بنكەی پۆلیسی باسرمە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بنكەی ئاسایشی باسرمە، پێنج تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە لە گوندەكانی سنووری ناحیەی باسرمە، هەڵسابوون بە دزینی (200) پاتری ئۆتۆمبێل لە كۆمپانیایەك، كە گشت پاتریەكان لە دوكانێك لە پیشەسازیی باكوور لە هەولێر دۆزرانەوە و دەستیان بەسەردا گیرا.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتوە، هەر پێنج تۆمەتبارەكە دانیان نا بە تاوانەكەیاندا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و سەرجەم پاترییەكانیش بۆ كۆمپانیاكە گەڕێنرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا