پۆلیسی هەولێر كەسێك بە بڕێك دینار و دۆلاری ساختەوە دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ كەسێك لە بازاڕی دراوی هەولێر بە بڕێك دۆلار و دیناری عێراقییەوە دەستگیركرا كە بە نیاز بووە لە بازاڕدا ساغی بكاتەوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕی شاری هەولێر هێزەكانی پۆلیس كەسێكیان دەستگیركرد كە بڕێك دراوی ساختەی پێبووە و ویستوویەتی ساغی بكاتەوە، كە بڕەكەی نۆ هەزار و 800 سەد دۆلار و یەك ملیۆن و 850 هەزار دیناری عێراقی بووە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند، لە ئێستادا بەهۆی ناجێگیری نرخی دراوەكان و بە تایبەت بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، بازاڕ جۆرێك لە شڵەژانی پێووە دیارە، مەترسی بڵاوبوونەوەی دراوی ساختە هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو تۆمەتبارەی كە دراوی ساختەی پێبووە و دەستگیركراوە، بە پێی ماددەی (285) لە یاسای سزادانی عێراقی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا