وردەكاری دەستگیركردنی 179 ژن و پیاو لە یانەیەكی شەوانەی هەولێر دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت لە هەڵمەتێكدا لە یانە شەوانەكانی شاری هەولێر 102 پیاوو 77 ئافرەتیان دەستگیركردووە و دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و جۆەها حەبدا گیراوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دوێنێ درەنگانی شەو تاكو بەرەبەیان لە یەكێك لە یانە شەوانەكانی هەولێر، 102 پیاو و 77 ئافرەت دەستگیر كران وە هەروەها خاوەنی شوێنەكەش دەستگیركرا.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، دەست بەسەر بڕێكی زۆر كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و كەرستەی قەدەغەكراو و جۆرەها حەبدا گیرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكان كرایەوە و لە كاتی ئێستادا تۆمەتباران بەپێی بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و ئەم هەڵمەتەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا