پۆلیسی هەولێر باندێكی ڕێگری دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر باندێكی ڕێگریان دەستگیر كرد، كە بە ھەڕەشەی چەك لە كاتی مامەڵەكردن پارەیان لە چەند كەسێك وەرگرتووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، باندێكی سێ كەسی لە شاری ھەولێر دەستگیر كراون كە دوای ئەوەی لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە ڕایانگەیاندووە دۆلاری لیبیان ھەیە و دەیانەوێت ئاڵوگۆڕی بكەن بە دۆلاری دیكە، لە كاتی مامەڵەكردن بە ھەڕەشەی چەك نزیكەی 50 ھەزار دۆلاریان لە چەند كەسێك بردووە.

وتیشی، دوای تۆماركردنی سكاڵالەلایەن هاوڵاتیانەوە لەسەر باندەكە، ئەمڕۆ چوار شەممە 30/6/2021، ئەو سێ كەسە دەستگیر كراون.

وتەبێژی پۆلیی هەولێر، باسی لەوەشكرد،لەكاتی دەستگیركردنی باندەكەدا دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر پارەو چەكی جۆری كڵاشینكۆفی بەكار هاتووبۆ ئەنجامدانی كارەكەیان و ئەو ئۆتۆمبێلانەشی كە كارەكەیان پێ ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانە بەپێی مادەی 42 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن و رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا