نرخ مانەوە لە کەپرە تایبەتییەکانی سەیرانگەی دووکان دەگاتە 400 هەزار دینار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ بوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز باس لەوە دەکرێت کە کرێی کەپرێکی گەشتیاری لە هاوینەهەواری دووکان بووەتە 400 هەزار، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دووکانیش دەڵێت، نرخی کەپرەکان بەوەندە نییە بەڵام، بەڵام کابینەیەکی دوو نهۆمیی 200 مەتر دووجا بەو نرخەیە کە پێنج خێزان دەگرێت.

رێژین رەئووف، بەڕێوبەری گشتیی گەشتوگوزاری دووکان رایگەیاند، “ئیدارەی قەزای دوکان و کۆمەڵەی میوانخانەکان، نرخی کەپر و کابینە گەشتیارییەکانیان دیاریکردووە و نرخی یەک کەپر لە رۆژانی جەژنی رەمەزان لە نێوان 25 بۆ 60 هەزار دیناردایە و نرخی مانەوە بۆ 24 کاتژمێر لە کابینەی ئاسایی لە نێوان 100 بۆ 150 هەزار دیناردایە”.

بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دووکان ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی کابینەی VIP دوو نهۆمی کە شوێنی پێنج خێزان دەبێتەوە، لەنێوان 350 بۆ 400 هەزار دیناردایە، کابینەش هەیە کەپری لەگەڵدایە و نرخەکەی دەگاتە 200 هەزار دینار.

هاوکات، ژمارەیەک لە خاوەن پرۆژە گەشتیارییەکانی دووکان رایانگەیاند، بەشێکی زۆری کەپرەکانیان پێشوەختە بۆ رۆژانی جەژن گیراون، بەتایبەت بۆ سێیەم رۆژی جەژن زۆرترین کەس کەپرەکانیان گرتووە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دووکان، لە رۆژانی جەژنی ساڵی رابردوو نزیکەی 100 هەزار گەشتیار و هاوڵاتیی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان روویان لە دووکان کردبوو، بۆ جەژنی ئەمساڵیش پێشبینی دەکەن ژمارەی سەردانیکەران بگاتەوە ئەو ژمارەیە و زۆرینەی گەشتیارەکانیش لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا