هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە زانکۆکانی عێراق دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق  ڕۆژی چوارشەممە دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی کوتانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە زانکۆکان ڕاگەیاند، ئەوەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی خوێندنی ناو پۆل لە وەرزی خوێندنی نوێدا.

لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵادا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، “بە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بۆ تەواوکردنی پێداویستی تەندروستی و کاری پێویست بۆ گەڕانەوە بۆ خوێندنی ناو پۆل لە ساڵی خوێندنی داهاتوودا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و لەبەر ڕۆشنایی رێوشوێنەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی، هەڵمەتی کوتان دەستی پێکراوە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “لەو چوارچێوەیەدا تیمە تەندروستیەکانی تایبەت بە هەڵمەتی کوتان لە زانکۆی نەهرەین دەستیان کردووە بە کوتانی مامۆستا و خوێندکاران”.

باسی لەوەش کردووە، “مامۆستایان و خوێندکاران کاردانەوەی ئەرێنیان هەبووە و گەشبینی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ دەوامی ناو پۆل لە زانکۆکان و دابینکردنی خۆپاراستن و پاراستنی کارمەندانی دەزگا  ئەکادیمیەکان کە ئەرکی هۆشیاری تەندروستیان لە ئەستۆدایە” .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا