بەڕیتانیا سەرباز دەنێرێت بۆ ئەفغانستان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی بەڕیتانیا ڕایگەیاند، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکەن لەسەر بارودۆخی ئەفغانستان.

وتەبێژێک بە ناوی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا ڕایگەیاند:ئەمڕۆ هەینی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدەن، بۆ گفتوگۆکردن و تاوتوێ کردنی بارودۆخی ئەفغانستان.

وتەبێژەکە زانیاری زیاتری نەخستەڕوو بەڵام لەهەمان کاتدا، بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەڕیتانیا وتی”بەڕیتانیا ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان ئەگەر هاتوو قاعیدە گەڕایەوەو بوو بە هەڕەشە بۆ سەر ڕۆژئاوا”.

هەروەها بەڕیتانیا بڕیاری داوە 600سەرباز بنێرێت بۆ ئەفغانستان، دوا ئەوەی ترسی لادروست بوو لە گەڕانەوەی قاعیدە بۆ ئەو وڵاتە هەروەها کۆنترۆڵکردنی ژامارەیەکی زۆر ویلایەت لە لایەن تاڵیبانەوە، کە دیارترینشیان ویلایەتی قەندەهارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا