کاتی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کاتی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی ئاشکراکرد.

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی تاوتوێکردن و ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی سێیەم، لیژنەی دارایی دەستی بە کۆبوونەوەی بەردەوام کردووە و میواندی وەزارەتی پلاندانانی کردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان لە بودجەدا لە پێشینەی کارەکانی پەرلەمانە، بەوپێیەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ وەبەرهێنان لە بودجەدا تەرخانکراوە دەگاتە 49 ترلیۆن دینار.

ڕوونیکردەوە، گۆڕانکاری لە بەشێک لە داتا و ژمارەکانی ناو پرۆژەیاسای بودجەی 2023دا دەکرێت و هاوکاری و هەماهەنگیەکی زۆر هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە، بۆیە پەرلەمان لە مانگی داهاتوودا پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 پەسەنددەکات و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا