تەندروستی عێراق: لە مانگی داهاتوودا ڕێژەی هاوردەی ڤاکسین دە ئەوەندە زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی داهاتوودا ڕێژەی ئەو ژەمە ڤاکسینانەی لەبەردەست وەزارەتەکەدایە بۆ دە ئەوەندە زیاد دەکات.

ڕیاز عەبدولئەمیر حەلفی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئەو ڕێژە ڤاکسینەی لەبەردەستدایە کەمە و ئومێدمان هەیە لە مانگی داهاتوودا بۆ دە ئەوەندە زیاد بکات”.

وتیشی، ” تا ئێستاش خەڵکانێک هەن کە بەکارهێنانی ڤاکسین ڕەتدەکەنەوە، بەڵام پێشبینی دەکەین لەماوەی داهاتوودا ئەو ژمارەیەش زیاد بکات لەبەرئەوەی بەکارهێنانی لەلایەن هاووڵاتیانەوە کاریگەری لەسەر بەکارهێنانی لەلایەن کەسانی دیکەشەوە هەیە”.

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی مانگەکانی سێ و چوار و پێنج و شەشدا ٥٠٠ هەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەر گەیشتووەتە عێراق، بۆ مانگەکانی تەموز و ئاب و ئەیلول ٥ ملیۆن ژەم بەدستمان دەگات،ئەمەش بەمانای ئەوەیە ١٠ ئەوەندە زیاد دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای کۆڤاکسیش کراوە کە تا کۆتایی ئەمساڵ ١٦ ملیۆن ژەمە ڤاکسین بگەیەنێتە عێراق، لە ڤاکسینی سینۆفاریش تا ئێستا ٥٠٠ هەزار ژەم وەرگیراوە، بڕیاوایە لە مانگەکانی داهاتوودا بگاتە دوو ملیۆن ژەمە ڤاکسین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا