كازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەردانەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا گرنگ بووەو یەكەمجاریشی بووە هەڵوێستی روونی بەرپرسانی ئەو وڵاتە ببینێت.

كازمی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی حكومەتی عێراقیدا كە ئەمڕۆ ئەنجامدراوە ڕایگەیاندووە، هەردولا ڕێككەوتن لەسەر كۆمەڵە بنەمایەك كە هەمووی لە بەرژەوەندی گەلی عێراق بوون، لەوانەش پرسی رێكخستنەوەی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و بابەتی ئابوری و ئەمنی.

كازمی دەڵێت، یەكەمجارە هەڵوێستی ڕوونی ئەمریكا و تێگەشتنیان بۆ داواكارییەكانی حكومەتی عێراق ببینم.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەكردووە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا هێزەكانیان لە عێراق دەكشێنێتەوە.، هاوكات چەند یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لە بوارەكانی نەوت و وزە لە نێوان هەردولادا واژۆ كراون.

رۆژی 20ی ئەم مانگە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكای كردو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو چەند بەرپرسێكی دیكەی ئەو وڵاتە كۆبویەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا