كۆرۆنا تەنگی بە پەنابەرانی سوریا لە توركیا هەڵچنیوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ملیۆنان لە پەنابەرانی سوریایی كە لە توركیا دەژین زیاتر نوقمی هەژاری كردووە و دەبێت زۆرێك لە پەنابەرانە بۆ بژێوی ژیانیان پەنا بۆ قەرزكردن بەرن.

توركیا نزیكەی چوار ملیۆن پەنابەری لەخۆگرتوە كە زۆربەیان ئەو سوریاییانەن كە بەهۆی شەڕی دە ساڵەی وڵاتەكەوە هەڵهاتوون، بەشی زۆریان بە شێوەیەكی یاسایی رێگەیان پێنادرێت كار بكەن، بەڵام كاری نافەرمی دەدۆزنەوە لە بوارەكانی وەك بیناسازی و كشتوكاڵ یان لە ئوتێلەكاندا.

جۆناتان براس بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ فیدراسیۆنی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە میانەی وتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا وتی:”كاتێك پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا جیهانی گرتەوە، بەهۆی رێكارەكانی بەربەستكردنی پەتاكەوە لە توركیا زۆرێك لە كار وكاردارییەكانی شەوانە داخران و لە ئاكامدا تواناكانی كاركردنی خەڵكانی سنورداركرد بۆ بەدەستهێنانی بژێوی رۆژانەیان و پێداویستیە سەرەكییەكانی وەك دابینكردنی پارەی ئاو و كارەبا و هەروەها خزمەتگوزاری تەندروستی” .

نوسەرانی لێكۆڵینەوەكەی لەلایەن مانگی سوری توركیا و ڕێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی و كۆمەڵگەی مانگی سوور ئەنجام دراوە، دەڵێن ساڵی پار ئاستەكانی قەرزاری لە نێو پەنابەرانی سوریایی لە توركیا بە رێژەی لەسەدا 50 زیادیكرد و ئەوەش ناچاریكردن هانا بۆ جۆرەها ستراتیژ ببەن لە پێناو ژیان و مانەوەیان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک