ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە 31 هەزاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی فەڵستین ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیان لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ژمارەی کوژراوان 31 هەزاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە14ی ئادار، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە، لەسەرەتای جەنگەوە تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 31 هەزار و  341 کەس کوژراون و 73 هەزار و 134 کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کەرتی غەززە تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 69 کەس کوژراون و 110 کەسیش برینداربوون.

ڕوونیکردەوە، تائێستا ژمارەیەکی زۆر تەرمی هاوڵاتیان لەژێر داروبەردی خانوو و باڵەخانەکاندا ماونەتەوە، بەهۆی رێگریکردنی ئیسرائیل لە گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستی بەو شوێنانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا