شەش عێراقی كە پاسپۆرتی ئیسپانیایان ساختەكردووە دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس:
دەستەی دەروازە گومرگییەكانی عێراق دەستگیركردنی شەش كەسی راگەیاند، كە ئەو كەسانە پاسپۆرتی وڵاتی ئیسپانیایان ساختەكردووە.

دەستەكە رۆژی پێنج شەممە 17ی كانوونی دووەم رایگەیاند، ئەو شەش كەسە لەفڕۆكەخانەی بەسرە، كە بەنیازبوون بەهێڵی فڕۆكەوانی قەتەری گەشت بكەن دەستگیركراون.

هەروەها رایگەیاند، ئەو كەسانە دوای ئەوەی پشكینین بۆ پاسپۆرتەكانیان كراوە، دەركەوتووە، ساختەبوون، بۆیە راستەوخۆ لەلایەن ئاسایشی فڕۆكەخانەوە دەستگیركراون.

دوای دەستگیركردنی شەش كەسەكە، رەوانەی بنكەی پۆلیسی بەسرە كراون، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت‌و دواتر رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا