نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24_3_2022، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهان، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە سەرووی 121 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، نرخی نەوتی تەكساسیش بە 113 و 70 سەنتە.

رۆژی پێنجشەممە24_3_2022، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 121 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەها نرخی نەوتی تێكساس بە 113 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بۆ خوار 100 دۆلار دابەزی و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 98 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام كۆتایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت جارێكی دیكە دەستی بە بەرزبوونەوە كرد، رۆژی چوارشەممەش بەهۆی لێدوانەكانی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا، نرخی نەوت چەند دۆلارێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی كاریگەری جەنگی رووسیاو ئۆكرانیاوە لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆماركردووە و لە دوو هەفتەی رابردوودا 130 دۆلاری تێپەڕاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا