کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی بەردەوامی هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئێستادا بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان و بەگوێرەی زانیارییەکان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەشیان لەبارەی کێشەکانی پێشووی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و  پارتی دیموکراتی کوردستانە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لەبارەی نوێترین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و بابەتی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و دیاریکردنی سەرۆککۆماری عێراق، دۆسیەی نەوت و غاز، کێشەی داهات و دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.

بەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە سلێمانی و بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ی ئەفسەران و خولی 16ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی 3ی قەڵاچوالاندا کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا