قائیمقامی سلێمانی: ریکلامکردن بۆ جگەرەی ئەلیکترۆنی رێگەپێنەدراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر کەس و شوێنێک جگەرەی ئەلیکترۆنی بەمێردمنداڵ بفرۆشێت یان ریکلامی بۆ بکات روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاوات محەمەد جەختی لەوەکردەوە، لیژنە هاوبەشەکان گیروگرفت بۆ کار و بازرگانی هیچ دوکاندار و بازرگانێک دروست ناکات، بەڵام پێویستە ئەوانیش لەچوارچێوەی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان چالاکییە بازرگانییەکان ئەنجام بدەن.

باسی لەوەشکرد، بەشێک لە دوکاندار و خاوەن مارکێتەکان بەبێ رەچاوکردنی تەمەن و تێپەڕاندنی (مێرد منداڵی)، جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی بە تەمەن خوار (18) ساڵ دەفرۆشن، ئەوەش پێچەوانەی یاسایە.

هاوکات لیژنە هاوبەشەکانی راسپارد بەدواداچونەکانیان زیاتر بکەن و بەهەموو شێوەیەک رێگری لە ریکلام کردن لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بکەن، هەر دوکان و مارکێتێکیش بە مێردمنداڵی بفرۆشێت روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکانی بکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا