پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موسەننا ئەمین، ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق تەواوبووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە موسەننا ئەمین باسی لەوەکرد، کاری یاسایی و کارگێڕی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە وەزارەتی پلاندانان تەواوکرا و ڕەوانەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی تەواوکردنی کارە یاسایی و کارگێڕییەکان لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران تەواوکرا، ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.
باسی لەوەش کرد، لەوێشەوە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە فەرمی دەناسێنرێت.