وەزارەتی پێشمەرگە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە باندێكی شەش كەسی دەستگیركراون كە چەكی بانكی ساختەیان بەكارهێناوە، ئەو پرسە دوور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە.

وەزارەتەكە لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە باندێكی شەش كەسی دەستگیركراون، كە چەكی بانكی ساختەیان بەكارهێناوە بۆ دزینی پارە لە بانكێكی حكومی ئەو پرسە دوور و نزیك پەیوەندیی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە و هیچ كارمەندێكی وەزارەت لەو تاوانە بەشدار نەبووە.

داواشیكردووە، كەناڵەكانی راگەیاندن ناوی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەرامی میدیایی بەكارنەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا