مووچەی پاسەوانانی سنووری هەرێم گۆڕانکاری تێدا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێشنیاز دەکرێت مووچەی پاسەوانانی سنووری هەرێم لەگەڵ پاسەوانانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق یەکسان بکرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان یەکێک لەو بڕگانەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیدا پێشنیاز کراوە زیادبکرێت، هەموارکردنەوەی پارەی تەرخانکراوە بۆ مووچەی پاسەوانانی سنوور لە ناوچەی یەک کە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەر بەگوێرەی بڕگەکە، پێشنیازکراوە مووچەی پاسەوانانی سنوور هاوتای مووچەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە کرد و بڕیارە دوای جەژن خوێندنەوەی کۆتایی بۆ بکرێط.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا