لە بەغدا پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق پشێوی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان خۆپیشاندەران بەردیان گرتووەتە هێزە ئەمنییەکانی سەر پردی کۆماریی کە دەکەوێتەسەر ناوچەی سەوز، بەهۆی ئەمەوە پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا ڕوویداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر تشرینییەکان پەیمانیاندا لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی 2019 کە دەکاتە ئەمڕۆ سێشەممە، لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامبدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا