قائیمقامی سلێمانی: پلانی مانگی رەمەزان و رۆژانی جەژن بەسەركەوتویی جێبەجێكرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ئەوپلانەی لەلایەن قائیمقامیەت و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز و رۆژانی جەژن دانرابوو بەسەرکەوتویی جێبەجێکرا.

ئەمڕۆ شەممە13ی نیسان، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت کۆبووەوە، سوپاسی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و هێزە ئەمنییەکانی کرد کە لەمانگی رەمەزان و رۆژانی جەژندا بەئەوپەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانی خۆیان راپەڕاندوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی جوانی و دڵڕفێنی ناوچە گەشتیارییەکانی و ئەو ئارامییەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان فەراهەم بووە بۆ بەسەربردنی رۆژەکانی پشوی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وایکردووە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری لە دەرەوەی هەرێم سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکەن.

رونیکردەووە، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، زیاتر لە (100) هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری سلێمانییان کردووە، کە ژمارەیەکی زۆریان لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە هاتوون.

جەختیکردەوە، “پێشتر پلانێکی وردیان دانابوو بۆئەوەی لەرووی تەندروستی و سەلامەتی و ئەمنییەوە خزمەتی هاوڵاتیان و گەشتیاران بکەن، خۆشبەختانە پلانەکان جێبەجێکران، هەربۆیە سوپاسی لیژنە هاوبەشەکان و هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەکەین کە بەڕۆڵ و ئەرکی خۆیان هەستان، وەکو هەمیشە لەخزمەتی هاوڵاتیان دا دەبین و خۆمان بەپارێزەری گیان و تەندروستیان دەزانین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا