هاوپەیمانی نەسر: گفتوگۆ و دانووستان هەنگاوی یەكەمی چارەسەری كێشەكانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەحمەد وەندی، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، هاوپەیمانییەكەیان داوای گفتوگۆی نیشتمانی لەلایەنە سیاسییەكان دەكات تا لەرێی دەستورەوە ئیدارەی قۆناغی داهاتوو بدەن و نەخشە ڕێگەیەكی روون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و دادپەروەرانە دیاریبكرێت.

ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی نەسر وتیشی: بەبێ دانووستانی نیشتمانی گشتگیر هیچ چارەسەرێك بۆ قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق نییە، چونگە گفتوگۆ هەنگاوی یەكەمی چارەسەری كێشەكانە. بەپێچەوانەوە دوور كەوتنەوە و لێكترازان بۆشایی نێوان لایەنەكان زیاتردەكات.

وەندی، رەخنە لە هەندێ سەركردەو لایەن دەگرێت كە بەهۆی پێداگیری لە خواستەكانیان پڕۆسەی سیاسییان پەكخستووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا