چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار هۆشداری دەداتە یەکێتی و پارتی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، هەوڵێک هەیە شەممەی داهاتوو دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت تەنانەت ئەگەر یەکێتی و پارتیش ڕێکنەکەون.

عائد هیلالی سەرکردەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد، “هەوڵ و جوڵەیەکی سیاسی هەیە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو”.

وتیشی، “چوارچێوەی هەماهەنگی کار بۆ ئەوە دەکات پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بۆیە هیچ بەربەستێکی ناوێت بێتە بەردەم ئەم جوڵانەوەیە و یەکلابوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار دوابخات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەم جوڵەیە بۆ ئەوەیە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت تەنانەت گەر کوردەکان خۆشیان ڕێکنەکەوتبن، بۆیە داواکارین لە کوردەکان خێرا خۆیان یەکلایی بکەنەوە و لەسەر کەسێک ڕێکبکەون بۆ ئەو پۆستە یان ئەوەتا بابەتەکە بۆ پەرلەمان جێبهێڵن هاوشێوەی ئەوەی لە ساڵی 2018 ڕوویدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا