پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی دروستکردنی شاورمەی ئۆپتی چکین دادەخات.
ئەمڕۆ شەممە 2ی کانونی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و ڤێتێرنەری و تەندروستی بەتایبەتی، لیژنە هاوبەشەکان بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کارگەی ئۆپتی چیکن لەگەڕەکی بەکرەجۆ دادەخات و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.
ڕوونیکردەوە، یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی کارگەی ئۆپتی چیکن، خاوکردنەوەی گۆشت و مریشکی بەستووە بەدەر لە رێنماییەکانی ڤێتێرنەری و تەندروستییە، ئەوەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەتەندروستی مرۆڤ.