پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد و بڕیارە یەکشەممە مانگی ڕەمەزان لەلای شیعەکان دەستپێبکات.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لیژنەی بینینی مانگ سەربە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم چاودێری بینینی مانگ بکات و ئەگەر ئێوارە مانگ بینرا ئەوا سبەی شەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لەلای کوردەکان ئەگەر نەشبینرا دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە.
لەلایەکی دیکەوە دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق داوای لە هاوڵاتیان کرد ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی چاودێریی مانگ بکەن و لەکاتی بینینیدا پەیوەندییان پێوەبکەن.