پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی نوێی ئێران رایگەیاند، کاری لەپێشینەمان باشکردنی دۆخی گوزەرانی گەلی ئێران و بنیادنانی سیستمێکی ئیداری پاک و دوور لەگەندەڵییە، وتیشی: دۆخەکان لەبەرژەوەندی گەلی ئێران دەگۆڕێن.
سەرۆکی نوێی ئێران رۆژی دووشەممە پلانی قۆناغی داهاتووی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی ئاشکراکرد و وتی: حکومەتی داهاتوو بەدەست رەوتێکی تایبەت و دیاریکراوی ئێرانەوە نابێت.
جەختی لەوەشکردەوە، “سیاسەتەکانی دەرەوەمان بە رێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێناکەن و هەر بەوەش کۆتاییان نایەت”، وتیشی: سیاسەتی فشاری ئەمریکا شکستیهێنا لەبەدیهێنانی ئامانجەکانی و دەبێت واشنتۆن چاو بەو سیاسەتەدا بخشێنێتەوە.
لەبارەی دانوستانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەڤیێنا وتی: پشتیوانی دانوستانەکانی ئەتۆمی دەکەم، بەڵام دەبێت داواکارییەکانی ئێران بەدیبهێنرێن و بەدانوستانی کاتی قایل نابین و دەبێت هەر خولێکی دانوستانەکان ئەنجامی خۆیان هەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵ دەدەن مامەڵە لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیهاندا بکەن، بەڵام دانوستانێک رەتدەکەنەوە کە لەپێناو دانوستانی دیکە ئەنجامبدرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 19ی ئەم مانگە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بە فەرمی سەركەوتنی ئیبراهیم رەئیسی بۆ پۆسی سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە راگەیاند.