سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێرشی نەخۆشخانەکەی غەززە: هەست بە ترس دەکەم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پاش بۆردومانی نەخۆشخانەی ئەلموعەمدانی لە غەززە دەڵێت “هەست بە ترس دەکەم” و داوای دەستبەجێ راگرتنی شەڕو پێکدادانەکان دەکات.

گۆتێرێس داوای ئاگربەستی دەستبەجێی لە غەززە کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکەی حەماس لە حەوتی تشرینی یەکەم، مافی “سزادانی بەکۆمەڵ” نادات بە ئیسرائیل و پێویستە ئەو وڵاتە “دەست لە کوشتنی کەسانی بێتاوان هەڵبگرێت”.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە ئیسرائیل کرد دەستبەجێ رێگە بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە دانیشتوانی غەززە بدات. هەروەها داوای لە حەماسیش کرد کە بارمتە ئیسرائیلییەکان بێ مەرج ئازاد بکەن.

کاربەدەستانی تەندرووستیی کەرتی غەززە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17ـی تشرینی یەکەم رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی  ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لانیکەم 500 کەس کوژراون.

حەماس و ئیسرائیل هەریەکەیان یەکتری تاوانبار دەکەن بە ئەنجامدانی هێرشەکە.

هێرشەکە سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی چوارلایەنەی نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن؛ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی کۆماری میسر و مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین لە عەممانی پایتەختی ئوردن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا