20 هەلی دامەزراندن لە پێنجوێن راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی پێنجوێن 20 هەلی دامەزراندن بۆ بوارە جیاجیاکان رادەگەیەنێت و ئارەزوومەندان دەتوان فۆڕم پڕبکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان وئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی سلێمانی رایگەیاند، پێویستیان بە 20 کەسە بەشێوەی دامەزراندن لە بۆ بەشی فەرمانگەی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێن. روونیشیکردەوە، ئەو کەسەی فۆرم پێشکەش دەکات پێویستە دانیشتووی قەزای پێنجوێن و ناحیەکانی گەرمک و ناڵپارێز بێت.

فۆڕمەکان لەلایەن فەرمانگەی ئاماری پێنجوێن-ەوە دابەش دەکرێت لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن.

لەبەرواری 23-10-2023 دووشەممە دابەش دەکرێت تابەرواری 26-10-2023 بەردەوام دەبێت. هاوکات، وەرگرتنەوەی فۆڕم لەبەرواری29-10-2023 تا 2-11-2023 دەبێت.

بۆدەرچوانی زانکۆ پەیمانگاکان پیوستە ئەم پسپۆڕیانە بێت:

1-کارگێڕی کار( دبلۆم ) یەک کەس
2-کارگێڕی (بکالۆریوس)یەک کەس
3-ئەندازیار(بکالۆریوس) دووکەس
4_یاسایی(بکالۆریوس)یەک کەس
5_کۆمپیوتەر(دبلۆم)یەک کەس
6-ژمێریاری (بکالۆریوس)یەک کەس
7-ژمێریاری(دبلۆم)دوو کەس

بۆپاسەوان وکارگوزارو شۆفێر بەم شێوەیە وەپێویستە ئارەزومەند بڕوانامەی سەرەتایی هەبێت وبۆشۆفێر مۆڵەتی گشتی هەبێت:

1_شۆفێری ئوتومبیلی بەڕێوەبەر (یەک)کەس
2_شۆفێری ئوتومبیلی بچوک (یەک)کەس
3_شۆفێری شۆفڵ (یەک) کەس
4-شۆفێری گەڵابە (یەک)کەس
5-شۆفێری گریدەر(یەک)کەس
6-شۆفێری عادیلە(یەک)کەس
7-شۆفێری تەنکەر(یەک) کەس
8-شۆفێر کاسیحە(یەک)کەس
9_کارگوزار (یەک)کەس
10-پاسەوان(دوو)کەس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا