نزیکەی 600 کۆچبەر لە مەکسیک ڕزگارکران

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیمانگای نیشتیمانی کۆچبەران رایگەیاند، نزیکەی 600 کۆچبەر لە مەکسیک ڕزگارکراون، کە لەناو دوو بارهەڵگردا قەتیس بووبوون.

بەپێی بڵاوکراوەکەی پەیمانگای نیشتیمانی کۆچبەران، کۆچبەرەکان پێکهاتبوون لە 145 ژن و 455 پیاو، کە لە 12 وڵاتی ئەمریکای ناوەڕاست و ئەفریقا و نیمچەکیشوەری هندییەوە هاتبوون.

ئەندامێکی نێوخۆی لیژنەی مافەکانی مرۆڤیش رایگەیاند، ئەو کۆچبەرانە لەکاتی گەشتەکەیاندا لەناو ئەو دوو بارهەڵگرە قەتیس بوون و گیانیان لە مەترسیدا بووە.

دەشڵێت: لەناو کۆچبەرەکاندا منداڵ و ژنانی دووگیان و نەخۆش بوونیان هەبووە و دۆخیان لە مەترسیدا بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا