بوومەلەرزەیەکی بەهێز نیپاڵی هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی نیشتیمانیی تۆماری بوومەلەرزە لە نیپاڵ ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز وڵاتەکەی هەژاندووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە22ی تشرینی یەکەم، ناوەندی نیشتیمانیی تۆماری بوومەلەرزە لە نیپاڵ ئاشکرایکرد، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر ناوچەی دادینگی لەدووری 55 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای کاتماندۆی پایتەخت، هەژاندووە.

ناوەندی تۆماری بوومەلەرزەی ئەوروپی ئاماژەی بەوەکرد، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 13 کیلۆمەترەوە بووە.

هاوکات، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دانیشتووان بۆ دەرەوەت ماڵەکانیان هەڵهاتوو، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هەبوونی قوربانی و بریندارەوە نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا