شاندی یەکێتی سەردانی ئەو گوندە دەکات کە لەلایەن داعشەوە هێرشی کرایەسەر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی ئەو گوندە دەکات کە دوێنێ چەکدارانی داعش هێرشیان کردەسەری.

شاندەکەی یەکێتی ئەمڕۆ هەینی، سەردانی گوندی شنفی ناحیەی نەمردووی خوارووی پارێزگای نەینەوای کرد کە دوێنی چەکدارانی داعش پەلاماری گوندەکەیان دابوو بەھۆیەوە سێ کەس شەھید کرابوون، لەو سەردانەشدا شاندەکەی یەکێتی چاویان کەوت بە پیاوماقوڵان و بەشێک لە چین و توێژەکانی ناوچەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئامانج لە سەردانەکەی شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەیاندنی پرسەوسەرەخۆشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو بە خانەوادەی ھەرسێ شەھیدی دەستی چەکدارانی داعش.

لایخۆیەوە، لێپرسراوی مەڵبەند پشتیوانی و ھاوکاری بەردەوامی یەکێتی بۆ دانیشتوانی گوندەکە دووپاتکردەوە، بەڵێنی پێدان کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئامادەیە بۆ پاراستنی گیانی دانیشتوانی ناوچەکە هەموو ڕێکارێک بگرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا