كۆمپانیاكانی توركیا دەیانەوێت لە كەرتی كارەبای هەرێم وەبەرهێنان بكەن

پۆڵەتیك پرێس

رۆژی پێنج شەممە، 20ی ئایاری 2021 كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا بە ئامادەبوونی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ڤیدیۆ كۆنفرانس لەگەڵ فاتح دۆنماز وەزیری وزەی توركیا كۆبووەوە و پرسی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە كەرتی كارەبا خرایە ڕوو.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا كرا بەتایبەتی لە بواری هاوكاری و پاڵپشتیكردنی پرۆژەكانی كارەبا و بابەتی تەواوكردنی هێڵی 400 كەی ڤی پاڵەپەستۆی بەرز.

كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا ئاماژەی بەوە دا، وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران هەموو هەوڵێكی خۆی بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كارەبای هەرێم بەگەڕخستووە، هەموو ئامادەییەكی تێدایە بۆ پێشوازیكردنی كۆمپانیاكانی بیانی بە تایبەتی كۆمپانیاكانی وڵاتی توركیا بۆ ئەوەی لەكەرتی كارەبای هەرێمی كوردستاندا بونیاتنانی ژێرخانی سێكتەرە جیاجیاكانی كارەبا وەبەرهێنان بكەن ، لەم پێناوەشدا كار بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان دەكەن لەگەڵ وەزارەتی وزەی توركیادا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا