پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، تا ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان ڤاكسینیان وەرگرتووە.
فەرمانگەكە داوا لە هاووڵاتییان دەكات ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی ڤاكسین وەربگرن، چونكە ڤاكسین لە مەترسی پەتای كۆرۆنا دەتپارێزێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشكرای دەكات كە ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی كوردستان كە تا ئێستا ڤاكسینیان وەرگرتووە بریتین لە 911 هەزار و 320 كەس.
ئەو كەسانەش تا ئێستا ناویان لە سیستەمی وەرگرتنی ڤاكسینی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە بریتیین لە 950 هەزار و 418 كەس.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاشكراشی دەكات كە زۆرینەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی كوردستان ڤاكسینیان وەرگرتووە لە جۆری ڤایزەر بووە.