دابەشكردنی نەوتی سپی درێژەی دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان و دەوروبەری پارێزگاكان بەردەوامە و تا كۆتایی مانگی ڕابردووش، زیاتر لە 35 ملیۆن لیتر دابەشكراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خشتەیەكدا، زانیاریی لەبارەی دابەشكردنی نەوتەوە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە پارێزگای هەولێر لە كۆی 10 ملیۆن و 899 هەزار و977 لیتر نەوت، 10 ملیۆن و 215 هەزاری دابەشكراون‌.

لە پارێزگای سلێمانی لە كۆی 11 ملیۆن و 907 هەزار و 853 لیتر، 11 ملیۆن و 564 هەزار و 800 لیتر دابەشكراون‌، لە پارێزگای دهۆكیش لە كۆی 15 ملیۆن و 280 هەزار لیتری هاتوو، 13 ملیۆن و 228 هەزار لیتری دابەشكراون‌.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم باسی لەوەشكردووە، دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان و دەوروبەری پارێزگاكان بەردەوامە و تاوەكو كۆتایی مانگی ڕابردووش، زیاتر لە 35 ملیۆن لیتر نەوت دابەشكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا