حاڵەتێکی گوماناوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ تۆمار کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە سنوری زاخۆ کەسێک بە گومانی توشبوون بە تای خوێنبەربوون، ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی دهۆک کراوەو خراوەتە ژێر چاودێری وردەوە.

د. شاکر عەبدورەحمان، بەڕێوەبەری تەندروستی زاخۆ بەمیدیای پارت ڕاگەیاند “پشکنینی ئەو کەسەی گومان دەکرێت توشی تای خوێنبەربوون بوبێت ڕەوانەی تاقیگە کراوە لە بەغدا، خەڵکی گوندێکی نزیک شەنگالە”.

ئاماژەی بەوەشدا، کەسی گومانلێکراو خاوەنی مەڕو ماڵاتە، بەهۆی دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکەوە تیایدا لە نەخۆشخانەی زاخۆ خەوێندراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا