یەكێتی: جێگری بەرپرسی مەڵبەندی رانیەمان لەلایەن پەكەكەوە دەستگیركراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی یەكێتی رایگەیاند: جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی ماوەی پێنج رۆژە لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان _پەكەكەوە دەستگیركراوە.

ئەحمەد زرار، لێپرسراوی مەڵبەندی 24 ى راپەڕینی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: محەمەد شاه مەروان جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 24 ی راپەڕین، خەڵكی گوندی سڵەیە لە بناری قەندیل، وەكو هەمووجارێكی دیكە رۆژی 20 ی ئەم مانگە سەردانی گوندەكەی كردووەتەوە و لە ناو ئەو گوندەدا رەز و باخی هەیە.

لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی یەكێتی وتی: رۆژی 20 ی ئەم مانگە ناوبراو لەگەڵ كوڕێك و زاوایەكی سەردانی رەز و باخەكەی كردووە بڕیاربووە لەگەڵ چەند كەسێكی دانیشتووی گوندەكەی خۆیان ئێوارە خوانێك پێكەوە بخۆن، كەسەكان لای ئێمە ناسراون و دانیشتووی گەڕەكی راپەڕینن لە رانیە.

وتیشی: زاواكەی بەجێی دەهێڵێت و ناوبراو دەمێنێتەوە بەڵام لەدوای كاتژمێر چواری ئێوارە پەیوەندی دەپچڕێت.

روونیشیكردەوە ، لەبەرئەوەی ئەو سنورە لە ژێر دەسەڵاتی پەكەكەدایە هەستدەكەین لەلایەن ئەوانەوە دەستگیركرابێت بۆیە لەرێگەی كەناڵەكانی پەیوەندیكردنی خۆمانەوە لە هەوڵداین بۆ ئازادكردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا