پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناوەکان لە تورکیا ڕایگەیاند، لەماوەی سێ مانگدا لە مانگی شوباتەوە تا مانگی ئایار، 33 هەزار و 77 بوومەلەزە ڕوویانداوە.
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا کە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی ئاشکرایکردووە هاتووە، “لەنێوان 6ی شوبات تا 6ی ئایار 33 هەزار و 77 بوومەلەرزە ڕوویانداوە”.
ڕوونیکردەوە، لەلایەن بەشی بوومەلەرزەی ئافادەوە بەردەوام بەدرێژایی 24 کاتژمێر و حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەکدا چاودێری چالاکی بوومەلەرزە لە تورکیا و دەوروبەری دەکرێت.
لەکاتێکدا، لە ڕۆژی 6ی شوباتی ئەمساڵ دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی ڕێختەر تورکیا و سوریای هەژاند و دوای ئەوەش بە پلەی جیاواز بەردەوامی هەبوو و ناوچە جیاوازەکانی گرتەوە و زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.